لە قەرەتەپە داعش ٤ چەکداری حەشدی عەشایەری کوشت

لە قەرەتەپە داعش ٤ چەکداری حەشدی عەشایەری کوشت

پەیامی کورد... لە قەرەتەپە داعش ٤ چەکداری حەشدی عەشایەری کوشت

لە گوندێکی ناحیەی قەرەتەپە ژمارەیەک چەکدار هێرشییان کردووەتەوە سەر خاڵێکی سەربازی کە چەکدارانی حەشدی عەشایەری تێدایە کە خەڵکی گوندەکەن و لە ئەنجامدا ٤ چەکدار کوژران و ١٢ی تر بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو چەکدارانە کە ڕێکخراوی داعش بوون لە سنووری گوندی کەشکۆڵی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی چەکدارانی حەشدی عەشایەری کە خەڵکی گوندەکە بوون.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی هێرشەکە ٤ چەکدار کوژراون و ١٢ی تر بریندار بوون و دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕێکخراوی داعش ٣٣ هێرشی جۆراوجۆری لە ناوچە جێ ناکۆکەکان ئەنجام داوە، هەروەها تەنیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ٢٠ هێرشی لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام داوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە