پەیامی کورد... رووسیا 8 فڕۆكەی ئۆكرانی خستە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە هەشت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانیان لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە خستۆتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی خستەخوارەوەی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ڕێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانیان لە ئاسمانی ناوچەی بەلگۆرۆد كە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆكرانیا خستۆتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی تر لە نزیك هەمان ناوچە خراونەتە خوارەوە، هەروەها فڕۆكەی هەشتەمین، لە ناوچەی كورسك كە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆكرانیا خراوەتە خوارەوە.
جێگەی ئاماژەیە، لە (24) ی شوباتی (2022) ەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستی پێكردووەو نزیكەی دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامەو بەشێكی زۆری خاكی ئۆكرانیا، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە