کەرکووک/ بکوژی دوو خۆشکەکە دەستگیر کرا

کەرکووک/ بکوژی دوو خۆشکەکە دەستگیر کرا

پەیامی کورد .. کەرکووک/ بکوژی دوو خۆشکەکە دەستگیر کرا

 

پۆلیسى کەرکوک دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە ئێوارەى پێرێ لەگەڕەکێکى شارى کەرکوک دوو خوشکى خۆى کوشت.

 

بەپێى راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى کەرکوک، دواى ئەوەى دادوەرى لێکۆڵینەوەى کەرکوک پەڕاوى لێکۆڵینەوەى ئەو تۆمەتبارەى کە ئێوارەى رۆژى یەکشەممە دوو خوشکى خۆى لە گەڕەکى رەحیم ئاواى شارى کەرکوک کوشت رەوانەى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان کرد، لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیرا کە لە ئەنجامدانى تاوانەکەدا بەکارى هێنابوو.

 

ئەو تۆمەتبارە پێشتریش بە تۆمەتى کوشتنى مامى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوبوو، بەڵام دەستگیرنەکرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە