کوژرانی کۆڵبەریکی دیکە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە

کوژرانی کۆڵبەریکی دیکە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووی چالدێرانی پارێزگای ئورمیە کۆڵبەرێکیان کوشت و بەمەش لە حەوتوویەکدا ٨ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

 

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە٥ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چاڵدۆران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی “حەسەن دالایی میلان” خێزاندار و باوکی سێ منداڵ کە خەڵکی گوندی قاشقابلاغ بووە، کوژراوە.

 

تا ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش کە لەگەڵ حەسەن بوون لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور دەستبەسەر کراون.

 

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەر لە سنووری کوردستان کوژرا و بریندار کراون کە لەو ژمارەیە سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە