مالێکی : ئەمریکا لە دژی ئێران بە ئاشکرا مافی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات

مالێکی : ئەمریکا لە دژی ئێران بە ئاشکرا مافی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سومریە ، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دژایەتی خۆی لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەواڵی دا و ئەم کارەی بە پێشێل کردنی مافی نێودەوڵەتی ناو برد.

هەروەها ناوبراو دەڵێ : لە دۆخێکدا کە نەتەوەکانی ناوچەکە و ووڵاتانی جیهان لە درێژەی دەرچوون لە دوای پێشهاتە تاک لایەنەکان دەڕۆن، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ووڵاتانی دراوسێی ئێران بە واتای پێشێل کردنی مافی نێودەڵەتییە.

ناوبراو هەروەها ووتی: ئێمە پێشتریش لە گەڵ گەمارۆکان دژی سووریا دژایەتیمان کرد و ئێستاش لە گەڵ گەمارۆکان دژی ئێرانییەکان دژین. داوا لە دەوڵەت دەکەین کە ئێمە لایەنێک نەبین لە گەمارۆکان و داوا لە تەواوی دەوڵەتەکانی جیهان و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکان دەکەین کە ئەو کارانەی دژ بە ئێران ڕایبگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە