ڕاوێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی بەجینۆساید ناساندنی كارەساتی شنگال دەچێتە پەرلەمانی كوردستان و، لەوێیش دەنگی لەسەر دەدرێت.
خالید خەلیل، راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان، كە هەر خۆی پڕۆژەی بەجینۆساید ناساندنی كارەساتی كوردانی ئێزدی بۆ پەرلەمانی كوردستان ئامادە كردووە ئاشکرای کرد، "پڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال زیاتر لە ساڵێكە كاری لەسەر دەكەین و لە ٧ بڕگەی یاسایی پێك هاتووە، كە دەچێتە پەرلەمانی كوردستان و دەخرێتە دەنگدانەوە".
ئاماژەی بەوەش داوە، پڕۆژەكە چەندین داواكاری لەخۆ دەگرێت و، داوای قەرەبووكردنی زیانلێكەوتووانیش دەكاتەوە، هەروەها حكوومەتی عێراقیش بانگهێشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە