هێزەکانی تورکیا مێرمنداڵێکی کوردیان لە عەفرین کوشت

هێزەکانی تورکیا مێرمنداڵێکی کوردیان لە عەفرین کوشت

پەیامی کورد... هێزەکانی تورکیا مێرمنداڵێکی کوردیان لە عەفرین کوشت

 

هێزەکانی توركیا لەسەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵەی عەفرینییان بە گوللـە کوشت.

 

حەسەن جومعە حەمەد، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی ناحیەی جندرێسی سەر بە عەفرین لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، لەگەڵ خێزانەکەی ویستوویەتی خۆی بگەیەنێتە ئەودیو سنووری تورکیا، جەندرمەکانی تورکیا گوللـەیان بەڕوویاندا تەقاندووە.

 

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوی كردووەتەوە، مێرمنداڵەکە لەئەنجامی بەرکەوتنی گوللـەی جەندرمەکانی تورکیا کوژراوە، بەڵام زانیاریی دیکەی نەداوە لەبارەی ئەوەی، ئایا کەسی دیکە لە رووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە یان نا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە