پەیامی کورد ... هۆشداری بیل گێتس : دەرمان و واکسەنی کۆرۆنا لە دەست دەوڵەمەندەکانە / پێش باشتر بوون دۆخەکە خراپتر دەبێت .
میلیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی کە لە کارگەلی خێرخوازانەدا چالاکی زۆری هەیە سەبارەت بە دەرکەوتەی ناپەسندی ئەم ڕۆژانەی کە جیهان لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا دەرگیرە هۆشداریدا و جەختی کردەوە کە دەرمان و واکسەنی کۆرۆنا لە دەستی ووڵاتان و کەسانێکدایە کە بەرزترین و باڵاترین پارە دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دانیشتنی نێودەوڵەتی کە دەربارەی ڤیرووسی کۆرۆناوە بەڕێوە چوو ، هۆشداریدا : دەرمان و واکسەکانی کۆرۆنا لە بەردەستی خەڵک و ناچەگەلێک کە توانای دانی پارەکەیان نییە دانانرێت بەڵکوو تەنیا بە کەسانێک دەدرێت کە توانایی بەرزترین ئاستی ژمارەکانیان هەیە و ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە تا کاتی مانەوەی کۆرۆنا درێژتر بێت ئەوە ئەم ڤیرووسە قوربانی زیاتر لە جیهان لەخۆ دەگرێت .
ئەو هەروەها ووتی : جیهان پێویستی بە ڕابەرانێکە کە بتوانن دەرمانەکان بە شێوەی عادیلانە و مرۆڤانە لە نێوان خەڵکی جیهان دا دابەش بکەن و نە ئەوەی کە بە پێی بەرژەوەندی و قازانجێک کە لە بازاڕەکانبوونی هەیە ئەم دەرمانانە دابەش بکەن هەرچەندە دەزانین ئەم جۆرە بڕیارانە زۆر زەحمەت و قورس ە . من هەوڵ دەدەم تاکوو بوارێک بۆ دابەش کردنی دەرمان و واکسەنەکان بۆ هەموو خەڵکی جیهان فەراهەم بکرێت و نە تەنیا ووڵاتانی دەوڵەمەند
باشترین دەرسێک کە لە بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ HIV فێر بووین ، گرینگی درووست کردنی سیستەمێکی دابەس کردنی جیهانی گەورە و عادیلانە بۆ دابەش کردنی دەرمانی بۆ هەموو خەڵکی جیهانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە