پەیامی کورد ... کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی گیانی لە دەست دا
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئەیلوول، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی " یاسین ئەمین خانی" لە کاتی کاری ئاڵمێتربەندی لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کارەبا گرتوویە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە هۆی نەبوونی کار و کێشەی ئابووری، بە مەبەستی کار و دابینکردنی بژێوی ژیان روو لە باشووری کوردستان ئەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە