پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: تائێستا 800 هەزار ژەمە ڤاكسین بەهاوڵاتیان دراوە
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە تا ئێستا 800 هەزار ژەمە ڤاكسین بەهاوڵاتیان دراوە.
لەزنجیرە تویتێكدا مەسرور بارزانی نوسیویەتی، تا ئێستا توانراوە ڤاكسین بەڕێژەی لە 30%ی مامۆستایان بدرێتو لەهەوڵدان لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن تەواوی مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن.
نوسیویشیەتی، "تائێستا 800 هەزار ژەمە ڤاكسین بەهاوڵاتیان دراوە.. ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین، ژمارەی بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بەهێزەكانی پێشمەرگەش زیاتر بكەین، تائێستا زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە ڤاكسینیان وەرگرتووە."
لە لایەكی ترەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، بەهۆی بەرزی رێژەی وەرگرتنی ڤاكسینەوە، لەئێستادا عێراق شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنای تێپەڕاندووە و بە پێی ئامارەكان زیاتر لەچوار ملیۆن كەس لە وڵاتەكە ڤاكسینیان پێدراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە