ئومێد خۆشناو : باسی ئامادەکاری بۆ دەنگدانی گشتی کرد

Dîroka Belavkirin :
ئومێد خۆشناو : باسی ئامادەکاری بۆ دەنگدانی گشتی کرد
پەیامی کورد   ...   ئومێد خۆشناو : باسی ئامادەکاری بۆ دەنگدانی گشتی کرد

پارێزگاری ھەولێر دەڵێت ، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای ھەولێر ئامادەکاری تەواوکراوە، پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەست پێدەکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای ھەولێر بەرێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستە، لەڕووی ئیداری ئامادەکاری تەواوکراوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت، چی پێویست بێت ئەنجامدراوە، بۆیە دڵنیایین پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت، چوونکە لەڕووی ئیداری و ئەمنیش تەواو ئامادەکاری کراوە، ھیچ گرفتێک نیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای ھەولێر."
ئومێد خۆشناو ووتیشی "ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان ئاسایی دەبێت، فرۆکەخانەکان و بازگەکان کراوە دەبن و مەرزەکانیش ھاتووچۆ و جمووجۆڵیان ئاسایی دەبێت، بۆیە ھیچ گرفتێک بۆ ھاتوچۆ نابێت و قەدەغەی ھاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانیش نیە."