درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ

Dîroka Belavkirin :
درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ
پەیامی کورد- قامیشلۆ... درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ

وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی کاتیی سووریا، دوێنێ شەممە، درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستەکە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی سووریا لە بەیاننامەیەکدا وتی، درێژکردنەوەکە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ی شەوی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد کە درێژکردنەوەی پرۆسەی ئاگربەستەکە وەک پاڵپشتییەک بۆ ئۆپەراسیۆنە ئەمریکییەکە هاتووە بۆ گواستنەوەی زیندانیانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" لە سووریاوە بۆ عێراق.

ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەست لە هەموو کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا ڕاگەیاندبوو، ئەو کات وتی کە ئاگربەستەکە وەک پابەندبوونێک بەو لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ "هەسەدە" (قسد) ڕاگەیەندراون، هاتووە.