- دەست بەسەرکردنی ١٣ هاووڵاتی کورد لە مەریوان، کرماشان، دێلۆڕان، ئیلام، بەدرە، سونقوڕ، سەراوڵە، کارەزان، ئاودانان و دەڕەشار
.بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕاگەێندراو ، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، ڕەزا دوستی نژاد، ٢٤ ساڵە و کارمەندی نەخۆشخانەی فارابی کرماشان لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەست بەسەرکران.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، موحەممەد ئەمین مەحموودیان، ١٨ ساڵە و ئەحمەد ڕەزا مەحموودیان خەڵکی سەراوڵە ئارتین سۆهرابی مێرمنداڵی ١٧ ساڵە و ئەمین یووسفی ٢٦ ساڵە، هاووڵاتییانی خەڵکی ئیلام، عەلیڕەزا پاریاب ٢٧ ساڵە و خەڵکی دێهلۆڕان، عالی دارابی ٢٢ ساڵە و خەڵکی دەڕەشار، ئەمیر حسێن عەباسی ٢٣ ساڵە و خەڵکی ئاودانان و ئارمان دادفەر ٢٢ ساڵە و خەڵکی بەدرە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەرکران.
لە درێژەی دەست بەسەرکرانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە ، کەیوومەرس واعزی مامۆستا و بەندکراوی سیاسی پێشوو و مێهدی باقری لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی سونقڕ و کولیایی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا دەست بەسەرکران.