دەست بەسەر كردنی سێ هاووڵاتی خەڵكی بیجاڕ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ئەحمەدڕەزا قەمەری، سامان موحەممەدزادە و عەلی وەلیزادە، سێ هاووڵاتی خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەست بەسەر دەکرێن .
بە ووتەی سەرچاوەکانی ئاگادار ، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای دەست بەسەرکردنیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی پارێزگای سنە گواستراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ لە کاتی دەست بەسەرکردنیان بێئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی وورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە و چارەنووسی ئەم سێ هاوڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.