پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە كونسووڵی گشتی میسر کرد
دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف ، کونسووڵی گشتی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دوایی یەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر عەبدۆلفەتتاح سیسی کرا .
کونسووڵی گشتی میسر ، ئاماژەی بە گرینگی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێش خستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا کرد و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانی کردنی پرسی کورد و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا دەربڕی.
