پەیامی کورد ... ڕەوەندی جوولە کوردەکان لە ئیسرائیل : ناتانیاهوو بێ دوودڵی پشتگیری لە کوردەکان بکات
ڕاگەێندراوی سەرۆکی ڕەوەندی کوردی لە ئیسرائیل :
بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوا، حەلەب، ڕۆژهەڵات و لە تاراوگە بەناوی ڕەوەندی جووی کوردستان ەوە، لەم کاتە سەختانەدا هاوسۆزی تەواوی خۆمان بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە سەرتاسەری کوردستان و لە تاراوگە دەردەبڕین. بە تووندترین شێوە ئەو کۆمەڵکوژییەی لە حەلەب ڕوویدا شەرمەزار دەکەین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گرووپە جیهادییەکانەوە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی کورد، لەنێویاندا ژنان و منداڵان، ئەنجامدرا.
ئێمە بە تووندی لە پشتیان ڕادەوەستین و داوا لە سەرۆک وەزیرانمان، بێنیامین ناتانیاهوو و هەموو ئەندامانی حکوومەتی ئیسرائیل دەکەین، بەبێ دوودڵی پشتگیری لە خوشک و برا کوردەکانمان بکەن و هەموو ئامرازە پێویستەکان بەکاربهێنن بۆ کۆتایی هێنان بەو تاوانە بەردەوامانەی کە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن؛ ئەو گەلەی کە لە حەلەب و لە سەرتاسەری سووریا ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوامی هێزە جیهادییەکانی هاوشێوەی حەماس بووەتەوە.
هەروەها دەمانەوێت هاوسۆزی خۆمان بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژهەڵات (کوردستانی ئێران) دەرببڕین، کە بە ئازایانە ڕووبەڕووی ڕژێمی سەرکوتکەری مەلاکان دەبنەوە.
سڵاو و نزا و پاڕانەوەی ڕاستگۆیانەی خۆمانتان بۆ دەنێرین و هیوای هێز و خۆڕاگری و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە خەباتە ئازایانەکەتاندا.
باپیرانمان بەهۆی کۆمەڵکوژی و چەوسانەوەی دژە جووەوە ناچار کران کوردستان بەجێبهێڵن. لەگەڵ ئەوەش دا، ئێمە هێشتا بەشێکی دانەبڕاوی نەتەوەی کوردین و ڕەگمان لە نیشتمانی ئەبەدی کوردستان دا قووڵە. بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەین کە جارێکی تر لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا یەکتر ببینین و باوەش بەیەک دا بکەین.
یەهوودا بن یووسف
سەرۆکی ڕەوەندی جوولەکە کوردەکان لە ئیسرائیل