پەیامی کورد ... ئاکسیووس : ترامپ بەهۆی کوژرانی خۆپیشاندەرانەوە، بیر لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکاتەوە
ماڵپەڕی ئاکسیووس بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترامپ تاوتوێی ئەنجام دانی هێرشی سەربازی دەکات بۆ سەر ئێران، وەک ووڵامدانەوەیەک بۆ کوژرانی خۆپیشاندەران لەو ووڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ترامپ هێشتا بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە نەداوە و لە هەمان کات دا بەدوای ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکانیش دا دەگەڕێت.
ئەم پرسە بڕیارە ئەم هەفتەیە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی ترامپ گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆشکی سپی جەختی کردووەتەوە کە هێشتا دیپلۆماسی "بژاردەی پەسەندکراو"ـە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا.