پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد
دووشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەممەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی کونسووڵی گشتی کوماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و هەردوولا جەختیان لە برەودانی زیاتر بەم پەیوەندیانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە هەموو بوارەکان دا کردەوە.