زانایانی ڕووسی هۆشداری دەدەن لە زریانی موگناتیسی لەسەر زەوی کە بەهۆی هاتنی لەناکاوی هەورێکی پلازما درووست دەبێت

Dîroka Belavkirin :
زانایانی ڕووسی هۆشداری دەدەن لە زریانی موگناتیسی لەسەر زەوی کە بەهۆی هاتنی لەناکاوی هەورێکی پلازما درووست دەبێت
پەیامی کورد    ...   زانایانی ڕووسی هۆشداری دەدەن لە زریانی موگناتیسی لەسەر زەوی کە بەهۆی هاتنی لەناکاوی هەورێکی پلازما درووست دەبێت

▫️تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئاکادیمیای زانستی ڕووسیا بڵاویکردەوە، هەورێکی پلازما کە لە ٨ی کانوونی دووەم دا لەلایەن خۆرەوە دەرچووە، لەناکاو لە دەورووبەری زەوی دەرکەوتووە و بەر هەسارەکە “بە تووندی” کەوتووە.
نیشانەکانی وەک کەم خەوی، سەرئێشە، سەرگێژخواردن، ناڕێکی لێدانی دڵ و ئازاری جومگەکان لەوانەیە لە زریانێکی موگناتیسی دا دەربکەون
پەیمانگای جیۆفیزیای کارپێکراوی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زەوی شاهیدی زریانێکی موگناتیسی بەهێزە.
بەپێی میدیاکانی ڕووسیا، لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە: “لە ٢٦ی تشرینی دووەمدا، تێک چوونێک لە کێڵگەی موگناتیسی زەویدا تۆمارکراوە”.
بەپێی داتاکانی چاودێری کردنی کەش وهەوای بۆشایی ئاسمان، پلەی تێک چوونی کێڵگەی موگناتیسی زەوی گەیشتووەتە ئاستی “G2”، واتە “مامناوەند” لەسەر پێوەرێکی پێنج خاڵی، کە تێیدا “G5” زۆر بەهێزە و “G1” لاوازە.
ئاستی “G2” بەو مانایەیە کە کێشە لە سیستەمی ووزەی سەر زەوی دا ڕوویداوە و تێکچوونی گەشتیاری ڕادیۆیی و پەیوەندییە ڕادیۆییەکانیش ئەگەری هەیە.

کاریگەری لەسەر تەندرووستی
ئەلعەرەبیە پێشتر بە پشت بەستن بە شارەزایەکی ڕووسی هۆشداری دابوو سەبارەت بە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەم گەردەلوولانە لەسەر تەندرووستی مرۆڤ، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم زریانانە دەتوانن کێشەی تەندرووستی گەورە دروست بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیایی یەکانی ڕووسیا، ساڤینیچ ئەلیێڤا، پزیشکی پزیشکی ناوخۆ دەڵێت: نیشانەکانی وەک کەم خەوی، سەرئێشە، سەرگێژخواردن، ناڕێکی لێدانی دڵ و ئازاری جومگەکان لەوانەیە لە زریانێکی موگناتیسی دا دەربکەون.

ئەلیڤا زیادی کرد: کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بەم دیاردەیە جیاوازە، چونکە هەندێکیان خەواڵوویی دەبن، هەندێکی دیکەش تووشی تێکچوونی دەروونی و سۆزداری دەبن و لەوانەیە تووشی “ترس” ببن.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەگەری تووشبوونی ئەو تێکچوونانەدا پێویستە زیاتر ئاوی تەندرووست بخۆیتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژیمی خەوتن و پشوودان، "جگە لەوەش خواردنی زۆر خواردنی خوێی باش نییە، چوونکە دەبێتە هۆی تێک چوونی کۆئەندامی دەمار".