بەڵگەنامەیەکی زۆر نهێنی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە چین هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی تایوان لەناو دەبات

Dîroka Belavkirin :
بەڵگەنامەیەکی زۆر نهێنی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە چین هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی تایوان لەناو دەبات
پەیامی کورد    ...   بەڵگەنامەیەکی زۆر نهێنی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە چین هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی تایوان لەناو دەبات

🟠🟠مووشەکەکانی هایپەرسۆنیکی پەکین "دەتوانن لە چەند خولەکێک دا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا نوقم بکەن".
پێنتاگۆن هۆشداری دەدات لەوەی واشینتۆن "هەموو جارێک" یارییە جەنگییەکان بەرامبەر چین دەدۆڕێت.
ڕاپۆرتێکی نهێنی حکوومەتی ئەمریکا دەریدەخات لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەسەر تایوان، چین بەسەر سوپای ئەمریکادا زاڵ دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ڕاپۆرتی نهێنی "سەروەری ڕەها" کە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە ڕاسپێردراوە، وردەکاری توانای چین دەخاتە ڕوو بۆ لەناوبردنی هێزی سەربازی ئەمریکا، لەنێویان دا کەشتییە گەورەکان و فڕۆکە جەنگییەکان.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە کە بەڵگەنامەکە دەری دەخات کە پشت بەستنی ئەمریکا بە چەکی گرانبەهاتر وا دەکات کە تووشی چەکی چینی هەرزانتر و پێشکەوتووتر بێت.
دەوترێت بەرپرسێکی ئەمریکی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن ئەو بەڵگەنامەیەی بینیوە، بەهۆی باڵادەستی چین بەسەر ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا تووشی شۆک بووە.

ئێریک گۆمێز، توێژەر لە دەزگای چاودێری ئاسایشی تایوان کە بەشداری لە مانۆڕێکی سەربازی دا کرد بۆ خۆئامادەکردن بۆ شەڕی تایوان، ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتێکدا دەرئەنجامەکەی نادیارە، بەڵام ئەمریکا زیانێکی زۆری پێدەگات.

ناوبراو بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی وتووە: ئەمریکا لەم پرۆسەیەدا کەشتییەکی زۆری لەدەست دەدا.

گۆمێز ووتی زۆرێک لە فڕۆکەکانی ئێف ٣٥ و فڕۆکە تاکتیکییەکانی دیکەش بە خێرایی لە مەیدانەکەدا لەکاردەچن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەی ستراتیژی ئەمریکا کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە نیازە هێزی سەربازی ئەو ووڵاتە و هاوپەیمانەکانی بەهێز بکات، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ململانێ لەگەڵ چین لەسەر تایوان و دەریای باشووری چین بکات.

چین کە بانگەشەکانی تایوان بە هی خۆی دەکات، هەرگیز خۆی لە بەکارهێنانی هێز بۆ هێنانە ژێر کۆنترۆڵی ئەو دوورگەیە خۆبەڕێوبەرە بەدوور نەگرتووە.

هەروەها چین بانگەشەی خاکی بەرفراوانی هەیە، لەنێویان دا نزیکەی تەواوی دەریای باشووری چین کە لەلایەن زۆرێک لە دراوسێ بچووکەکانیەوە ناکۆکی لەسەرە.

ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی فەرمی لەگەڵ تایوان نییە، بەڵکو گرینگترین پاڵپشتی نێودەوڵەتییە و لەڕووی یاسایی یەوە پابەندە بە دابین کردنی ئامرازەکانی بەرگریکردن لە تایوان.

بەڵگەنامەی ستراتیژی ئەمریکا دەڵێت کە "ڕێگریکردن لە ململانێ لەسەر تایوان، بە شێوەیەکی ئایدیاڵ بە پاراستنی باڵادەستی سەربازی، لە پێشینەی کارەکانە."

بەڵگەنامەکە دەشڵێت: "ئێمە سەربازییەک درووست دەکەین کە توانای ڕێگریکردن لە دەستدرێژی هەبێت لە هەر شوێنێک دا، بەڵام سوپای ئەمریکا ناتوانێت و نابێت بە تەنیا ئەو کارە بکات."

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا تاڕادەیەکی زۆر خۆی لە ڕاستەوخۆ ڕابگەێنێت کە چۆن ووڵامی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەسەر تایوان دەداتەوە.

بەڵام بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دا لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٥دا چەندین جار ڕایگەیاندووە، ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان، ئەمریکا بەرگری لە تایوان دەکات.