سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حیزبی شیوعی چینی کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حیزبی شیوعی چینی کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حیزبی شیوعی چینی کرد

دووشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جین شین، جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین، و تسۆی وی باڵیۆزی ووڵاتی چین لە عێراق، و لیۆ جیۆن کونسووڵی گشتی ووڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. 

لە دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەکە و بەناوی حیزبی شیوعی چینی پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە توانیوویەتی زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەم حزب لەسەر ئاستی عێراق.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باس لە گرینگی پێگەی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حیزبی شیوعی چینی کرا کە پەیوەندییەکی لەمێژینەیە و  شاندی میوان جەختیان لەوە کردەوە وەکو کۆماری چین خوازیارن پەیوەندییەکی تووندوتۆڵ لەنێوان هەردوولا هەبێت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری و بە بایەخەوە لەو پەیوەندییە دەڕوانن و پشتیوانی کۆماری نەتەوەیی چینیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی کرد و ڕێز و ستاییشی بۆ گەل و شارستانیەت و مێژووی چین دەربڕی و باسیشی لە بایەخی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و حزبی شیوعی چین و هەروەها لەنێوان هەرێمی کوردستان و چین کرد و هیواشی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامی هەبێت و زیاتر فراوانتر بکرێت.

هاوکات پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی فیدڕاڵ و پڕۆسەی سیاسی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.