پەیامی کورد ... سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان باسی دەستکەوتەکانی هەرێم لە کۆنفرانسی داڤۆس دەکات
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشداری کردنی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی داڤۆس زۆر گرینگە و دەستکەوتی زۆر باشی دەبێت و ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووری و ناساندنی لە جیھان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە، بۆیە بەشداریکردنی ھەرێم لەو کۆنفرانسە ئەنجامی زۆر ئیجابی دەبێت.
سەبارەت بە بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کردنەوەی ماڵی کوردستان لە کۆنفرانسی داڤۆس و بەشداریکردنی وەبەرھێنەرانی کوردستان، دکتۆر موحەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، ووتی، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو کۆنفرانسە دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان لە سیاسی و ئابووری ھەیە و سازکردنی چەندین پەنێل لە کوردستان ھاوس لە نێوان وەبەرھێنەرانی ھەرێمی کوردستان و جیھان و کۆمپانیا جیھانیەکان دەستکەوتی گەورەی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە و کاریگەری لەسەر ئابووری ھەرێمی کوردستان دەبێت.
دکتۆر موحەممەد شوکری ووتیشی، پەیوەندی وەبەرھێنەر و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەبەرھێنەری جیھان دەچێتە قۆناغێکی زۆر بەرز و کاریگەری ئیجابی لەسەر ئابووری و سیاسی ھەرێمی کوردستان دەبێت لە ناساندنی ھەرێمی کوردستان بەڕووی جیھان بەشێوەیەکی زیاتر و کوردستان ئێستا لەجیھان لەو ڕێگەیانەوە زۆر ناسراوە، بۆیە ئەو کۆنفرانسە گرینگی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە و ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووری دەباتە قۆناغێکی دیکەوە.