شەهید بوونی دوو هاووڵاتی دیكەی کورد خەڵكی بۆكان بە تەقەی هێزە سەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئێران

Dîroka Belavkirin :
شەهید بوونی دوو هاووڵاتی دیكەی کورد خەڵكی بۆكان بە تەقەی هێزە سەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئێران
  • شەهید بوونی دوو هاووڵاتی دیكەی کورد خەڵكی بۆكان بە تەقەی هێزە سەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئێران

▪️سیاوەش شێرازاد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی بۆكان لە ١٨ی بەفرانباری  ١٤٠٤ كە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران بەشداری كردووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیم كوژرا.

تەرمی ناوبراو ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە بۆكان بە خاک سپێردرا.
▪️هەروەها زەهرا مورادی، ژنێکی گەنجی کوردی خەڵکی بۆكان، لە نێو ئەو کەسانەدا بووە کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار بە تەقە لە سەر و سنگی کوژراوە.

بە پێی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئەو ژنە کە لە تاران خەریكی کار كردن بووە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەگەڵ مامی و كچی مامی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران بەشداری کردووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سەر و سنگی كوژراوە.

هەروەها مامی و كچی مامی بەهۆی چەكی ساچمە بریندار بوون.