فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا

Dîroka Belavkirin :
فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا
پەیامی کورد    ...   فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا

فەرهاد ئەترووشی، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

سێشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، فەرهاد ئەترووشی، دوای ئەوەی خۆی کاندید کرد و هاتە نێو کێبڕکێی دەنگدانەکەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

فەرهاد ئەترووشی کێیە؟

فەرهاد ئەمین سەلیم ئەترووشی.

لە ساڵی 1976 لە دهۆک لەدایک بووە.

لە ساڵی 2010 تاوەکوو 2014 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە.

لە ساڵی 2014 تاوەکوو 2020، پارێزگاری دهۆک بووە.

سەرۆک لیستی پارتی بوو لە پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.