پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمرؤی ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێتەڕوو
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دڵنیاکردنەوەی فەرمانبەران سەبارەت بە شایستە دارایی یەکانیان و خستنەڕووی داتاکانی فرۆشی نەوت کە گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدراڵی.
بڕگەکانی کۆبوونەوەکە:
1- خستنەڕووی پوختەی ساڵی دارایی 2025، و تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026 و، بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەکانی (11) و (12)ـی ساڵی 2025 و، زامن کردنی خەرج کردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدراڵ.
2- جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی لە لایەن هەرێمی کوردستان ەوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 و، بەرەوپێش چوونەکانی بەردەوامبوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکە و، خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان لە بارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی.