هونەرمەندێکی خەڵکی گیلان غەرب لەلایەن هێزە سەرکوتکار و چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بە سەر و باروودۆخی نادیارە
یووسف سالخوردە، هونەرمەندی خەڵکی گیلان غەرب لەلایەن هێزە سەرکوتکار و چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر دەکرێت
ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی ئیتلاعات بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یووسف سالخوردە، هونەرمەندی خەڵکی گیڵان غەرب و بە درووست كردنی ترس و تۆقاندن، دەرگای ماڵەكەیان شكاند و دەست بەسەریان كرد.
بەپێی زانیارییەکان، یووسف سالخوردە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. خێزانەکەی دوای دوو ڕۆژ لە دەست بەسەرکرانی هیچ زانیارییەکیان لەسەر باروودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی نییە.