پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

Dîroka Belavkirin :
پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
پەیامی کورد    ...   پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێک لەبارەی کشانەوەی د. شاخەوان عەبدۆڵڵا بڵاودەکاتەوە و لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەێنێت، "بەرژەوەندی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەکەدا بکشێتەوە، ھەروەھا سەرۆک بارزانی ڕایدەگەێنێت، د. شاخەوان کوڕی پارتییە و ڕۆڵەیەکی ئازا و جێی متمانەی ئێمەیە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پێزانینێکی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدۆڵڵا ھەیە لە ماوەی ڕابردوو لە کاری پەرلەمانی و حیزبی خۆیدا ڕۆڵێکی کارا و ماندووبوونێکی زۆری بینیوە. دەستخۆشی لێ دەکەم کە ئەرک و کارەکانی بە ڕۆحێکی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، ھەمیشە بە باشی پابەندی ڕێکارەکان و دیسیپلینی حیزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.

بەرژەوەندی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش لەوە دڵنیام د. شاخەوان ڕۆڵەیەکی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە، لە ھەر شوێنێک و ھەر پلەیەکدا بێت، کوڕی پارتیە و ئەرک و کاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات و جێی متمانەی ئێمەیە.

 

مەسعوود بارزانی

٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥