کوژرانی پێنج کەس لە بۆردومانێکی حکومەتدا بۆ سەر گوندەواری کۆبانێ

Dîroka Belavkirin :
کوژرانی پێنج کەس لە بۆردومانێکی حکومەتدا بۆ سەر گوندەواری کۆبانێ
پەیامی کورد- کۆبانێ... کوژرانی پێنج کەس لە بۆردومانێکی حکومەتدا بۆ سەر گوندەواری کۆبانێ

سەرچاوە ناوخۆییەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، کە پێنج کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون لە گوندەواری کۆبانێ، بەهۆی بۆردومانێکی حکومەت بۆ سەر گوندی "خەراب عەشک".

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەر یەکە لە "فاتمە عوسمان، جەمیلە ئەحمەد عوسمان، سۆلاڤ ڕەشۆ بۆزان کادرۆ، منداڵێک بە ناوی جەعفەر محەمەد شێخ بۆزان و کچە منداڵێکی دیکە" لە بۆردومانەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

لەم بارەیەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند کە "گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری دیمەشق کۆمەڵکوژییەکیان لە گوندەواری کۆبانێ ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، "پێنج مەدەنی لە گوندی خەراب عەشک، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، کوژراون بەهۆی بۆردومانێکی چڕ کە بە تۆپخانە، تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکەی کردووەتە ئامانج".

هەسەدە ڕاشیگەیاند کە "هێرشەکە بووەتە هۆی شەهیدبوونی پێنج مەدەنی و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە، کە هەموویان ئەندامی خێزانی بۆزانن".