PeyamaKurd - پێش بینی گرینگی کەش و هەوای هەرێمی کوردستان
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەپێی پێشبینییەکان ، لە ڕۆژانی داهاتوودا تەنانەت یەکەم ڕۆژی جەژنیش لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و ئەگەری تەرزەبارینیش هەیە
ئەو هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، بەهۆی دروستبوونی هەوری ناوخۆییەوە، ئەگەری باران هەیە
بەپێی پێشبینییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان تەواو ساماڵ دەبێت و کەش گەرمتر دەبێت
و لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە بەولاوە ، شەپۆلێکی نوێی باران بارین ڕوودەدات لە ناوچەکانمان