سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد

ڕۆژی یەكشەممە 16ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی بە سەرۆكایەتی خاتوو پەروین بولدان و سری سورەیا ئوندەر كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و ووردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. هەروەها شاندی ئیمراڵی لەو دیدارەدا ناوەڕۆكی پەیامی بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـیشیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لە بایەخی پڕۆسەی ئاشتی وەك تاكە ڕێگەی درووست بۆ گەیشتن بە چارەسەری كردەوە و بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕ بكەنەوە كە پڕۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام. سەرۆك بارزانی ئامادەیی تەواوی خۆشی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی ڕاگەیاند.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە