سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd -  

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

ئێوارەی دووشەممە 4ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ عەبدۆڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا هێرشەکانی ئەم دوایی یەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرینگی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە هێرشەکان کردەوە.