PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا کرد
چوارشەممە 1ی تەمووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدەانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا کرایەوە.