سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد

PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد

ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسی و ئالنگارییەکانی بەردەم داهاتووی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا، هەردوولا جەختیان لە گرینگی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی ناوچەکە کردەوە.