PeyamaKurd - له قۆناغی كابینه‌ی نۆیه‌م نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه بۆ چاره‌سه‌ر پێویستیان به‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نه‌ما
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌درووست كردنی نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ر و دابین كردنی ئامێری پێشكه‌وتوو و ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری وای كردووه له عێراق نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر بێنه هه‌رێمی كوردستان، له ناوخۆی هه‌رێمیش بۆ چاره‌سه‌ر پێویستیان به‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نه‌مینێت."
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ووتی "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، سەنتەر و نەخۆشخانەی تایبەت درووست کراون، لەوانە سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك له پارێزگای هه‌ڵبجه، سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، درووست كردنی باڵه‌خانه‌ی سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك له زاخۆ، نوێ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاندنی مۆخ له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی و درووست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مالی حاجی عه‌لی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له سلێمانی."
دكتۆر سامان به‌رزنجی ووتیش "ئه‌و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌رانه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه درووست دەکرێن، نه‌خۆشخانه‌ی 150قه‌ره‌وێله‌یی له هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، سه‌نته‌ری تاوه‌ده‌ری هێلی لیناك له پارێزگای دهۆك، دروستكردنی سه‌نته‌ری پشكنینی پێش وه‌خته له پارێزگای هه‌ولێر و فراوانكردنی سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری به‌تیشك له پارێزگای سلێمانی."
سه‌باره‌ت به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شی تووشبووانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ده‌كرێت، به‌رزنجی ووتی "دابین كردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی و پشكنینه تیشكیه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان به تیشكی ئەتۆمی ."
ووتیشی "بوونی زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستیه‌كان به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی گشتی و زۆری پسپۆرانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان وایکردووه تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ چاره‌سه‌ر له عێراق ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاوکات زۆرینه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌نجام ده‌دران ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی پسپۆری جیاجیا له بواره‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و هێنان و دابین كردنی چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی حكوومی و كه‌رتی تایبه‌تیش لە هەرێمی کوردستان، زۆرینه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن، پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌نجام ده‌دران، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌رتی تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان زۆر پێشكه‌وتووه و ئامێری زۆر پێشكه‌وتووشیان هێناون و دابینیان كردوون."