سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەیووبی لە قاهیرە کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەیووبی لە قاهیرە کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەیووبی لە قاهیرە کرد

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری میسر، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەیووبی لە قاهیرە کرد.

یەکشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر، سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەیووبی لە شاری قاهیرە کرد و بەشەکانی قەڵاکەی بەسەر کردەوە.

ئەم قەڵایە، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویی یە بەناوبانگەکانی قاهیرە و  سەرکردەی کورد، سەڵاحەددین ئەیووبی، وەک قەڵایەکی سەربازی بۆ پاراستنی شاری قاهیرە درووستی کردووە .