پەیامی کورد- قامیشلۆ ... گەیشتنی هاوکارییە سەربازی و لۆجستییەکان بۆ بنکەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان
سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکووری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەروازەی سنووریی وەلید (هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان) گەیشتووەتە بنکەی "قەسرەک".
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە کاروانەکە لە ٢٤ بارهەڵگر پێکهاتووە کە تانکی سووتەمەنی و سندووقی داخراویان بارکردووە، لەگەڵ چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی گەورە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە زەمینییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دێت ، هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ڕەوانەکردنی پێداویستییە سەربازی و لۆجستییەکان بۆ ئەو بنکانە.