بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر پلانی پشووی سەری ساڵ ڕادەگەێنێت

Dîroka Belavkirin :
بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر پلانی پشووی سەری ساڵ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر پلانی پشووی سەری ساڵ ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و سەرجەم هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی ئەمنی تۆکمەمان بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ داڕشتووە.

عەمید (کامل بەرزنجی) بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، بە هاوكاری و هەماهەنگی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ، پۆلیسی بەرگری شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنی تۆكمەمان بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ داڕشتووە.

(عەمید کامل) ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانمان لە ناوشاردا لە ئامادەباشی تەواودا دەبن و رێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێ، وێڕای ئەوەی مەفرەزەی گەڕۆك كە لەناو كۆڵان و گەڕەكەكان دا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكانمان لەو شوێنانەی ئاهەنگیشیان تێدا ساز دەکرێت، رێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.

هاوکات ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر مۆقەدەم (کیفاح حەسەن) هێمای بۆ ئەوە کرد، پلانەكە چەند ڕۆژ پێش ئێستا دەستی پێكردووە و تا دوای پشووەکانی سەری ساڵیش بەردەوام دەبێت.