گیان لە دەستدانی لانی کەم ۴ هاووڵاتی زیاتر لە ۴۰ کەس بریندار لە ناڕەزایەتییەكانی مەلەكشاهی لە لایەن سەركوتكەرانی ئێران ەوە
ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانبار، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی جەنگی تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازی کردووە و لەئاکام دا لانی کەم چوار هاووڵاتی بەناوەکانی مەهدی ئیمامی پوور، ڕەزا عەزیمزادە، فاڕز ئاغامحەممەدی و محەممەد موقەدەسی (بزوونە) دەست بەجێ گیانیان لەدەست داوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوو هاووڵاتی دیکەش گیانیان لەدەست داوە کە بەدواداچوون بۆ ڕاستی هەواڵەکە دەکرێت.
بە پێی ئەو ڤیدیۆ و زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، زیاتر لە ۴۰ کەس بریندار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەمان گواستراونەتەوە. زۆر یەک لە برینداران بەهۆی سەختی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئیلام گواستراونە