بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی لایەنە کوردییەکان بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان

Dîroka Belavkirin :
بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی لایەنە کوردییەکان بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان
  • بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی لایەنە کوردییەکان بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان

(پێنجشەممە، ١٨ی جانیوەری )

لە هەلومەرجێک دا کە مانگرتن و ناڕەزایەتی جەماوەری لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران لە دژی چەوساندنەوە، هەژاری و نادادپەروەری تەشەنەی کردووە، بانگەوازی حیزب و هێزە سیاسییە کوردییەکان بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان لە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی بانەمەڕ، هەنگاوێکی هۆشیارانە، بەرپرسیارانە و پێویستە بەرەو قووڵ بوونەوە و فراوانکردن و هاوئاهەنگی ئەو خەباتانە. ئێمە پشتگیرییەکی پتەو و بێوچانمان بۆ ئەم بانگەوازە ڕادەگەیەنین.
لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم بانگەوازە تەنیا کردەوەیەکی ناوچەیی نییە، بەڵکوو بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتێکی سەرتاسەری بۆ تەحەدای تەواوی نەزمی ستەمکاری باو؛ فەرمانێک کە لە کوردستانەوە بۆ ناوچە نەتەوەییەکانی دیکە و شارەکانی ناوەڕاستی ئێران، لەسەر بنەمای هەڵاواردن، چەوساندنەوە و ئینکاری سیستەماتیکی مافەکانی خەڵک دامەزراوە. لەم جۆرە هەلومەرجەدا مانگرتن و ناڕەزایەتی بە ڕەواترین ئامراز دادەنرێت بۆ وەرگرتنەوەی ئیرادەی بەکۆمەڵ و شکاندنی سووڕی چەوساندنەوە.
پەیوەندی مێژوویی نێوان بزووتنەوەی نەتەوەیی لە سەحرای تورکمان و بزووتنەوەی کوردستان ڕەگ و ڕیشەی لە هەڵوێستی هاوبەشی ئەم دوو بزووتنەوەیە لە بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمی "کۆماری ئیسلامی بەڵێ یان نەخێر"دا هەیە. پتەوکردن و درێژەدان بەو هاوپشتییە مێژووییە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ هاوکاری بزووتنەوە ئازادیخوازەکان و گواستنەوە لە ستەمکاریی دەسەڵاتدار.
بە بۆچوونی ئێمە، پشتیوانی کردن لە مانگرتنی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بانەمەڕ لە کوردستان، پشتیوانی کردنە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی گەلی ئێران و هەنگاوێکی کردەییە لەسەر ڕێگای ئازادی و یەکسانی و ڕزگاری.

1. ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و سیاسی تورکمان سەحرا
2. ئەنجوومەنی هاوپشتی سەحرای تورکمان
3. ⁠ڕاپەڕینی نەتەوەیی سەحرا تورکمان
4. تورکمانی دیموکراتی ئێران
١٧/١/١٤٠٤