پەیامی کورد... پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆک بارزانی و تۆم باراک نێردەی ئەمریکا
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا دوێنێ هەینی ئەنجامدرا، کە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکە بریتی بوو لەو ڕووداوانەی ئێستا لە شاری حەلەب لە باکووری سووریا دەگوزەرێن.
گۆڕەپانی سووریا و بەتایبەتی شاری حەلەب، شایەتی پێکدادانی خوێناوین لەنێوان هێزەکانی حکوومەت و ئەندامانی هێزەکانی "ئاسایش"، کە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٢٠ کەس.
لە پەیوەندییەکەدا بیروڕا و دیدگاکان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی، و دوایین پەرەسەندن و گرژییەکانی سووریا و بەتایبەت شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ کران.
هەردوولا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لە پێویستی خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان کردەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزی و پێکدادانەکان، لەگەڵ کارکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە و گرتنەبەری هەنگاوی جیدی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتی.