ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابڵوس رایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە 40 کۆچبەر لە تەرابڵوسەوە بەرەو ئیستانبووڵ بەڕێدەخرێن و لەوێشەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنرێنەوە.
ئەحمەد سەحاف وتیشی: رۆژی پێنجشەممە 23 کۆچبەری دیکە لە یەکێک لە بنکەکانی ناوەندی نەهێشتنی کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی تەرابڵوس کە سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین دۆزراونەتەوە و هەمان ڕۆژ سەردانم کردن و تەندروستییان باشە و دەستکراوە بە ڕێوشوێنێ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق دەڵێت: دەستمان کردووە بە ڕێوشوێنێ گەڕانەوەی تەرمی ئەو گەنجەی کە رۆژی 16-10-2025 گیانی لەدەستدا بوو.