پەیامی کورد … 10 حاڵەتى گومانلێکراوى ئۆمیکرۆن لەسلێمانى رەوانەى بەغدا کران
بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغدا کراوە.
سەباح هەورامى (13-1-2022) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، ١٠ حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغداد کردووە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغداد دەگەڕێنەوە".
وەزارەتى تەندروستى هەرێم (6-1-2022) تۆمارکردنى پێنج حاڵەتى توشبوون بە ئۆمیکرۆنى راگەیاند.
سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم (6-1-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو پێنج حاڵەتە سەرجەمیان لە دهۆکن و لەدەرەوەى وڵات گەڕاونەتەوە.
وتیشى ئەو پێنج کەسە ئەندامى یەک خێزانن و ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، لەئێستادا بارى تەندروستیان جێگیرە و پێویستیان بەوە نەبووە لە نەخۆشخانە داخڵبکرێن.
وەزیرى تەندروستى باسى لەوەشکرد، سەرچاوەى سەرەکى لە ئیستادا بۆ بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆن ئەو کەسانەیە کە کۆرۆنایان هەیە و لەدەرەوەى وڵات دەگەڕێنەوە.
دەشڵێت لەئێستادا هیچ بریارێک نییە بۆ گەرەنتین و تەنها چاودێرى دۆخەکە دەکەن بۆ رێگرتن لەئەگەرى بڵاوبوونەوەى خێراى ئۆمیکرۆن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە