پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
ڕۆژی هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ ٦٨مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی کوردستان بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانییدا هاتووە "به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م. یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ک رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکاندا، هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان".
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە "ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری. هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە