دوا بە دوای داواکاری عەمار حەکیم بۆ بینی سەرۆک بارزانی له كوبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌مار حه‌كیم و شاندی باڵای پارتی عه‌مار حه‌كیم به ڕاشكاوی ئاماژەی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراقی کردووە و وتوویه‌تی : بارزانی نوێنه‌رایه‌تی قه‌زیه‌ی کورد ده‌کات و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی نوێنه‌رایه‌تی کێشه‌ی دیاریکراوی سیاسی ده‌که‌ن.
به‌پشت به‌ستن به‌م زانیارییانە، هه‌ر له‌و له‌كوبوونه‌وه‌دا عه‌مار حه‌کیم به شاندی باڵای پارتی وتووه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێمه‌ی عێراقی کێشه‌ی کورد و مادده‌ی ١٤٠ بێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارزانی دابنیشین. بۆ بابەتە ورده‌کانی دیکه‌ش ئاساییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی دابنیشین، بۆیه كاتێك قسه دێته سه‌ر قه‌زیه‌ی نه‌ته‌وایەتی ئێمه ته‌نیا قسه‌ی بارزانی وه‌رده‌گرین.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌و دیداریان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌مار حه‌کیم به شاندی پارتی وتووه: به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانم وتووه: بارزانی نوێنه‌رایه‌تی قه‌زیه‌ی کورد ده‌کات و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی نوێنه‌رایه‌تی کێشه‌ی دیارکراوی سیاسی ده‌که‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە