پەیامی کورد... عێراق بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی ئێرانی بۆ سەر هەرێم سەرکۆنە کرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و جەخت دەکاتەوە، نابێت خاکی عێراق وەک ڕێڕەوی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، هێرشەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سنووری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر سەرکۆنە دەکەین، جەخت لەوە دەکەینەوە، نابێت خاکی عێراق وەک ڕێڕەوی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت".
هاوکات هەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، " پێویستە پەرە بە گفتوگۆکانمان بدەین لە پێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان بە تایبەت ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، بە مەبەستی پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئێران بۆردوومانی سنووری ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە