عێراق/ پرۆژەیاسای قەرز به بێ کورد پەسەند کرا

عێراق/ پرۆژەیاسای قەرز به بێ کورد پەسەند کرا

پەیامی کورد ... عێراق/ پرۆژەیاسای قەرز به بێ کورد پەسەند کرا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠،  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكە دەنگدرا بۆ پڕۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بەڕێگەی قەرزكردن.

 

حكومەت پڕۆژە یاسایەكی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە كە لە (24) بڕگە پێكهاتووە تاكو ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندی بكات.

 

یەكێك لەو مەرجانەی بەسەر كوردا سەپێندراوە بریتییە لە مەرجی رادەستكردنی داهاتەكان، ئینجا رەوانە كردنی پارە، لەمبارەیەوە پەرلەمانتارانی كورد بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد، بەڵام بەزۆرینەی دەنگ یاساكە تێپەڕێندرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە