جیمز میتس ، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئێرانی بە هەوڵدان بۆ دەستتێوەردان لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕیار وایە لە ١٢/٠٥/٢٠١٨ بەڕێوە بچێت تۆمەتبار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ، ئێمە بەڵگەی زۆر جێی نیگەرانیمان لە بەردەستە کە نیشان دەدات بە بە کار هێنانی پارە دەیەوێت لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆڵی هەبێت .
ئەمە لە حڵێکدایە کە سەرانی ئەمریکی هەموو کات ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەروەها لە دەستتێوەردان لە کار و باری ووڵاتانی ناوچەکەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە