بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی IHAی تورکی، سێ کۆگای چەکی گواستراوی سەر بە هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا بەهۆکاری بەکارنەهاتنی لە بنکەی سەربازی ئینجەرلیک گواسترانەوە.
هاوکات چەند رۆژێک پێش ئێستا راگەیەندرا کە کۆگای چەکی راگواستراو کە بە “ئارماگ-Armag” ناسراوە، لە بنکەکە گواستراوەتەوە.
کۆگاکان بەهۆکاری بەکارنەهاتنی گواستراونەتەوە و ناوچەیەکی تر و هەریەک لە کۆگاکان کێشەکەی ٤٠ تەنە و بە فرۆکەی C-5M ی سەر بە فیرقەی گواستنەوە ئاسمانی بۆ شوێنێکی دیکە گواسترانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە