سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە

ڕۆژی سێشەممە 5ی 6ی 2018 سەرۆك بارزانی لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی لە لاپەری فەرمی تۆری كۆمەلایەتی تویتەر دا پەیامەك بلاوی كرد كە ئەمەش دەقەكەیەتی:

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12ـی ئایاری 2018 سەرباری بوونی تێبینی زۆر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی، بارودۆخێكی تازە و دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئارا بۆ چارەسەری كێشەكان. لەو دەرفەتە نوێیەدا پێویستە زۆر بە ڕوونی كار بە پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی بكرێت، نەك ئەوەی وەك پێشتر تەنیا لایەنێك بڕیار لەسەر پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات بدات.

لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە لە هەوڵێكی جددی داین بۆ ئەوەی لایەنە سەرەكییەكان بگەنە ئەنجام و پێمانوایە پابەندبوون بەو پڕەنسیپانەیە كە دەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە گشتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە