پەیامی کورد ... هەریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئیمارات-یان كرد بۆ بینینی پێشبڕكێیه‌كی ئۆتۆمبێلی فۆرمولا 1، چاویشیان به چه‌ند به‌رپرسێكی ووڵاتانی كه‌نداو كه‌وت.
دوێنێ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمیی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، سه‌ردانی ئیماراتیان كرد، بینه‌ری پێشبڕكێی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئیمارات بوون بۆ ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا یه‌ك.
له‌و سه‌ردانه‌دا، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی چاویان به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كه‌نداو و وڵاتانی دیكه كه‌وتووه، له‌وانه، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان جێنشینی ئه‌بووزه‌بی، شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پادشای سەعوودییه، ئه‌رمین سه‌ركیسیان سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ووڵاتان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە